فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ژنێکم خۆش ئەوێ

سەباح کەرکووکی
شاعیر، کەرکووک

…………..

هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ کۆمەڵێ فریشتە
ئەڕۆن ونازانم
بۆکوێ ئەچن
دڵ پیس نیم غیرەی لێ ئەکەم
سبەی لەملایەک ئەپرسم
ئەرێ فریشتە کوڕن یاکـچن
بۆلای عەرشەکەی خوائەچن
ئەمشەو لەخەوما
فریشتەیەک پێی ووتم
هەموو ڕۆژێ
هاوەڵەژنێکی فریشتان
لای عەرشەکەی خوا
نزای چاکەت بۆ ئەکا
ئەپاڕێتەوە
تەمەن درێژبیت ولەدەستت نەدا
هۆفریشتە ژنەکەم
بەم پایزی تەمەنە
چی لەعومری درێژبکەم
فریشتە ژنەکەی لای عەرشەکەی خوا
تەمەن بۆدڵی خاڵی
بۆدرێژبکا
خوا