دێرین جەمال
چیرۆکنووس، سلێمانی
…………………..
لەمنداڵێکی تازە لەدایکبووم پرسی؟
بیری چی دەکەیت!!
لە وەڵامدا وتی:بیری تاریکی ناوسکی دایکم دەکەم ،ئارامتربوو لەو ژینەی ئێستا تێیدا دەژیم.
لەخوێندکارێکی سەرەتایم پرسی؟
بیری چی دەکەیت!!
لەوەڵامدا وتی: بیری ئەو کاتانەدەکەم،کە بەئازادی دەڕۆیشتم بەڕێگاداو جانتایەک بەکۆڵمەوە نەبوو.
لەمامۆستایەکم پرسی؟
بیری چی دەکەیت!!
لەوەڵامدا وتی: بیری ئەو کاتانە دەکەم، کە خوێندکاربووم لەسەر ڕەحلەی قووتابخانە دادەنیشتم.
لەپزیشکێکم پرسی؟
بیری چی دەکەیت!!
لەوەڵامدا وتی: بیری ئەو کاتانە دەکەم، کەهێشتا لەمانای ئازار تێنەگەیشتبووم.
لەدادوەرێکم پرسی؟
بیری چی دەکەیت!!
لەوەڵامدا ووتی: بیری ئەو کاتانە دەکەم، کەسزام بەسەر هیچ تاوانبارێکدا نەسەپاندبوو.
لەمامۆستایەکی ئایینیم پرسی؟
بیری جی دەکەیت!!
لەوەڵامدا وتی:بیری ئەو کاتانە دەکەم،کەهێشتا لەمانای سزاو پاداشت تێنەگەیشت بووم.
لەپۆلیسێکی هاتوچۆم پرسی؟
بیری چی دەکەیت!!
لەوەڵامدا وتی: بیری ئەو کاتانە دەکەم، کەهێشتا لەمانای هێماکانی هاتوچۆم نەدەزانی.
لەپاسەوانێکی وڵاتم پرسی؟
بیری چی دەکەیت!!
لەوەڵامدا وتی: بیری ئەو کاتانە دەکەم،کەدەستکانم چەکی نەدەناسی.
لەزیندانییەکم پرسی؟
بیری چی دەکەیت!!
ڵەوەڵامدا ووتی: بیری ئەوکاتانە دەکەم،لەپەنجەرەی ژورەکەمەوە دونیام دەبینی.
لەنووسەرێکم پرسی؟
بیری چی دەکەیت!!
لەوەڵامدا وتی:بیری یەکەم خەیاڵم دەکەم ،کەوێنەی پەلکە زێڕینە لەگەڵ تیشکی هیوا بەدەرکەوت.

