ھیوا موسا ڕەحیم
شاعیر
………..
وەرە ساقی دەستم بگرە، هەتا دەرکی مەیخانە دەڕۆم
مەستی یە چارەی ئەم دەردە، دەنا بۆ لەم هۆشیارییە دەڕۆم
————
ڕۆژم دەسپێرم بەشەو، شەویشم کە دەیجورە بێ تۆ
هەتا مەست دەبێت هۆشیاریم، لەگەڵ جامی مەیدا دەڕۆم
————
ڕەهاییکە بولبولی دەستەکانم، کە فڕین دەپێوێت
دیلی دەستی ژیانە مرۆڤ، هەتا شکانی ئەم قەفەسە دەڕۆم
———–
جودا مەبە لەمن، کە من بێ تۆ سەرابم،
تینوی ئەم سەحرای ژیانەم، هەتا کانی چاوت دەڕۆم
———
کەخەرمانە دەدات بەسەر ڕوتدا، نیگای چاوت
من بەچەشنی ئەستێرەیەک، هەتا دەمی ونبون دەڕۆم
————-
من کە دڵم گیردۆدەی، چاوڕەشێکی کوردستان بێت
بەمن چی چاوی شین و قژی زەرد، بۆ سەفەری نیشتیمان دەڕۆم.

