نووسەر، ھەولێر
………….
مرۆڤ لە نێوان؛
پشێویی، ملهوریی و وەحشیگەریی دا
بەڕاى زۆربەى فەیلەسوف و رۆشنفکرانى دونیاش؛ دەسەڵات، ئازادیى و قانوون وەک سێکوچکەی ژیان وان. نەبوونی هەر یەکێکیان، دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگیی ژیان.
ئێستە ململانێیەکی قووڵ لە نێوان دەسەڵات، ئازادیی و قانوون دا هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا هیچیان بەبێ یەکدی هەڵناکەن.
ئازادیخواز و دەسەڵاتخواز و قانوونیخوازەکان، وەک یەک خاوەنی نفوزن.
کانت پێى وابووە؛
قانوون و ئازادیى بەبێ دەسەڵات. واتە؛ پشێویى.
قانوون و دەسەڵات بەبێ ئازادیى. واتە؛ ملهوڕیى.
دەسەڵات بەبێ ئازادیى و قانوون. واتە؛ وەحشیگەریى.

