فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گۆمی بێگەرد

عومەری حاجی
شاعیر

…………….

جۆگەیەک بووم لە سیروانم هەڵهاتم و
لەبەردەم ماڵی ئێوەدا، ڕاوەستام و خۆم کرد بە گۆم..
لە چاوەڕێی هاڵهاتنی مانگی ڕووتا،
بە ناو بازنەی بێئۆقرەیدا گێژ ئەخۆم..
سینەم پڕە لە مەرجانی زەردی ئەوین
چاوم پڕ لە قرژاڵی سەوز
دڵم پڕ لە ماسی سۆزە..
ئەگەر دڵت تینوی عەشقە،
وەرە جام جام تا ئەتوانی،
خۆشەویستیم لێ هەڵگۆزە..
؛
؛