ستار ئەحمەد
شاعیر، کەرکووک
……………..
كاتێك شنه‌ی با هه‌ڵده‌كات
مه‌رج نییه ، ده‌ستی باران بگرێت و
به‌دواییدا سه‌ردانیت بكات
هه‌ور كه‌وته ئاواز چڕین
ره‌نگه دڵۆپ بهه‌ژێت و
قوڵپی گریان
نمه‌ی بارانێك راسپێرێت
باران جووڵه بیبزوێنێت
بكه‌وێته سه‌ر دیده‌ی ئاڵی رووبارێك
چه‌پڵه‌ی شه‌پۆل
ورده ماچی لێده‌بارێت
ئاونگێك بوویت
ئاسمانم به‌ره‌هێڵه دواند
سنگی خاكم
به‌هه‌ناسه‌م دوورییه‌وه
كڵپه‌یه‌كی نه‌بڕاوه‌ی
فرمێسك
ته‌وژم
لێزمه
لافاو
متیان كردی و
نه‌كوژایته‌وه
ده‌مێك دیده‌ت
بۆ وردبوونم نه‌كرده‌وه
ئاوێك په‌رچه‌می هه‌ڵوه‌رێ
تیله‌ی ئه‌شكێك
هێشووه رۆندكی من ده‌گرێ
رۆچوون
توانه‌وه
كشان
له‌هه‌رێمی عه‌شقا
په‌یوه‌ستی سروشت ده‌یپێوێت
شیعر به‌سته‌ی شاعیر نه‌بێت
جه‌رگی ئافره‌ت
به‌سه‌ریا خوناو نه‌ڕێژێت
هه‌رگیز له‌دایك نابێت و
به‌رگەی تینی ورژم ناگرێت
ئه‌وه‌نده پیتم خنكان و
هێنده وشه‌م
به‌دێڕ سه‌مایان تاسانه
بوومه‌ته پشكۆی ژوانگه
چ شیعرێكی سه‌رما بردووی
له‌ئاستی ناڵه‌ی بێداریم
كۆرپه‌ی هه‌ناوت بێده‌نگە

