بێستون حەسەن
شاعیر سلێمانی
…………….
دەزانم ، بەم زوانە
مانگ بەردەبێتەوە كۆشم
شەو ئەكەوێتە كڕوزانەوە
هەتاو بەوپەڕی توڕەییەوە دێت و
هەتا هێزی هەیە ئەمكێشێ بەخۆمدا و
پێم ئەڵێت :
هەی بەدبەختی تەنیا
چیت داوە لەڕنینی ئومێد
لە حونجەكردنی بۆشایی
ئەوەی دەبێ بەدەم بارانەوە ، گمەی بێ
تۆ نیت ، تۆ نەبوی ، تۆش نابی
لێگەڕێ ، با لەو ڕێیە
سەفەر لەچارۆكەی گەیین بئاڵێ
با باڕێزە گۆرانی خۆی كۆكاتەوە
با دڵ پڕپڕبێ لە سروە

