بەکر تەیفور
شاعیر، ھەولێر
……………
وەک باڵندەیەکی
باڵ شکاو بە ئاسماندا دەخولێمەوەو باڵەکانم شۆڕبوونەتەوە.
لە چاوەڕوانی گزنگی خۆردام
بەیانی زوو لە ئاسۆی کەل
هەڵ بێتەوە..
چاوەڕێی گوڵە سیس بووەکانمم تا ئامێزی بۆنخۆشیان بۆ ژیان و پەپولەکان بکەنەوە…
لەم وەرزی وشکە ساڵییەی
گــا قۆڕانەشدا، چاوەڕوانم هەرچی کانیاوە
وشک بووەکانن،
وەکوو بورکان بتەقنەوە….!
منی کۆڵەوارو سیاچارەش
وەک بازنە بەدەوری حەزە
بەدبەختییەکانی خۆمدا،
شەو تــا بەیان و بەیانیانیش
تا ئێواران دادێ، لەو بازنە داخراوەدا، هەر بە خەونی خەیاڵە پووچەکانمەوە دەخولێمەوە…..!
{٢٠٢٥/٩/١}

