قاسم تاباک
شاعیر، مەھاباد
……………..
بە شوێن
گەڕانەوەیەک
کەوتووووووووم
هەواڵێک بە پەلە
هاتە نێو کون کونی لیباسەکانمانەوە
چاوەڕێی درەنگانێکتم
خۆیان لە گێلی دەدەن
ئەو جادانەی ناگەن بە من و تۆ
ئەو بووکەچینیانەی بۆ هەندەران چوون ناردیاننەوە. دەگێڕنەوە
کەس گریانمانی وەخۆ نەگرت
بە خەڵووز دەماننووسی
خۆشمدەوێی
تا چاو هەتەر دەکا
بۆ هەر ڕۆژێک نەهاتنەوە
درەختێکم لە قەراغ جادەکان چەقاندووە
سێبەری تەواوی پێڵاوە ڕۆیشتووەکان دەناسمەوە
بیر لە هاتووچۆی خوێنت دەکەمەوە
دڵمی تەنگ کردووە
گەڕووم بۆتە گۆرانی
مووبەموو چاوەڕێم
دایناسۆرێک
مانگ دەلێسێتەوە

