فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکست

نەمام عەبدوڵڵا
شاعیر ، سلێمانی

………………..

دنیا بە وێنەی کاروان سەرایە
وەک دەڵێن ڕۆژگار پێچی مێزەرە
ئەوەی گوزەرا بوو بە ڕابردوو
ئەمڕۆ نادیار و سبەی قەدەرە

خۆتت پێ گەورەو پایەدار نەبێت
خەڵکیش بە کەم و عەوام و نەزان
لوت بەرز مەبە بەوەی کە هەتە
لوت بەرزی ملی زۆر کەسی شکان

چەرخی ڕۆژگار زۆر جار هەڵسوڕا
بە زۆر دەورانی داوە بەخت و باج
چەندین زاڵمی تەفرو تونا کرد
بە چەند مەزڵومی بەخشی
تەخت و تاج. ٠٠٠٠!!!