فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تابێت تەنیاتر دەبین

حەکیم میرزا
شاعیر، گوتنبێرگ

……………………

ناوەكەی خۆمم بۆڕەش نەكرایەوە
وەك ئەوەی بەخۆمەوە
نوسابێتم وایە،بەیەك دوونیا ئازارەوە
دەستێكم لەدرزی تابوتەكەمەوە دەردەهێنم
ناهێڵم هیچ كەسێك بەرزمكاتەوەو
بەتوڕەییەوە بڵێت ئەرێ ئەم شاعیرە بۆئەوەندە قورسە تۆبڵێیت شیعرەكانی
لەسنگیا شاردبێتەوە
بڕوا ناكەم چونكە ئەو ڕۆژە بەلای ماڵەكەیاندا ڕۆشتم پرسەكەی چۆڵو هۆڵبو
یەك كەسم نەبینی قاوە بگێڕێت
گوێم لەدەنگی هیچ قورعان خوێنێك نەبوو
بەدەنگێكی گڕەوە سورەتی
تەنیایی بخوێنێت
ناوەكەی خۆمم بۆنەسڕایەوە
بەلورە لوری باكان ، بێتاقەت دەبم
درۆم لەگەڵ ئەم ئاوەدا بۆناكرێت
ناتوانم سەرم لەتابوتەكەمەوە بێنمە دەرەوەو
پێتان بڵێم بەهێواشی دامنێن،چونكە لەوەتەی هەم بەخێرایی دەڕۆم
ئەم تابوتە منی لێ دەتكێتە خوارەوەو
وەك ئەوەی پێ بەسەر لاشەی خۆمدا بنێم وایە ، دەنگە دەنگێكی خراپ لەسەرمەوە
دێتە دەرێ ، فیشەكێك بەلای گوێمدا دەڕوات گلەیەك لەڕۆحما جێدەهێڵێت
گلەییەك كەخۆشم لێی تێناگەم
ئەم خەمە تابێت گەورەتردەبێت
تابێت ،ئەو بچوك دەكاتەوەو منیش دەخوات
خۆمم بۆناكوژرێت چونكە دەزانم
ئەگەر بەكراسێكی خوێناویەوە بمبەن بۆگۆڕستان مردوەكان لێم عاجزدەبن
تابێت ئەو بچوك دەبێتەوەو
منیش بەجوتێك نەعلی دڕاوەوە بەسەر لاشە شكاوەكەی خۆمدا ڕادەكەم
ڕادەكەم و،خۆشم نازانم بۆڕادەكەم
تابێت ئەم خەمە گەورەتردەبێت
تابێت هەنگاوەكانم كورت دەبێتەوە
مەی سوتێنن تابوتەكەم مەسوتێنن
نەبا بۆنی خەمەكانم بگاتە عەرشی عەزیم و
دوایش پەڕەسێلكەكان دڵیان لێم بڕەنجێت
تابێت بەینمان دورتر دەكەوێتەوەو تابێت
خەماكانمان گەورەتردەبێت
زۆر قەلەقم نەقاوەیەكم بێتۆ بۆدەخورێتەوە نەدەتوانم لەبەلەكۆنەكە
بەتەنیا دانیشم ، تۆش ڕۆشتیت
منیش هەموو یادگاریەكانم دابەدەم بایەكی
توڕەو تڕۆوە ، بایەك نەویژدانی هەبێت
نەئاوڕێك لەدوای خۆیەوە بداتەوە
تا بێت تەنیاتر دەبین
تابێت مردن لەباوەش دەگرین
…………
31/8/2025
میرزا