عەلی حەمەڕەشید
شاعير، سلێمانی
……………………..
پەڵە ھــــەورێکی گـەورە
بە ئاســـــمانـــەوە دیارە
حەز دەکەم بچمــە ناوی و
بڕوانم بۆ ئـــەم شــــارە
…
ئەوســا وەکو فـڕۆکــــە
بـــە ئاســـماندا دەگەڕێم
پەپولــــە و گوڵ و منداڵ
لە ھـەر لایەک بن لەوێم
…
چونکە خەندەی منداڵ و
ناسکی پەپـــولە و گوڵ
دنیایەکە پــڕ جـوانی و
شادی دەبەخشن بە دڵ
…
خۆزگە ئێوەش دەھاتن
بۆ گەشتی لەو شێوەیە
دڵنیام ئەو گــەشـتانە
حەز و خولیــای ئێوەیە
…
٢٣/١٢/٢٠١٠

