ڕۆژا ناسر کاکەمەد
نووسەر، سوید
………………

ئەم سروودی گۆرانییە کە وەرگێڕانم بۆ کردووە، لە ئێستادا ترێندێکی جیهانییە.
دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە… لە نێو دێڕێک لەم شیعرە ناوی کوردستانیش هێنراوە. مەبەستی ئەم شیعر وگۆرانییە لە حوکمڕانی سیاسەتمەدارانی دونیایە. لە لایەن هونەرمەندی ناوداری جیهانی فاکولی ساحل عاج بەرهەمهێنراوە. فاکولی بە هۆی گۆرانییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە کە بە هەستێکی پڕ شۆڕشی دەیانچڕێت و بڵاوی دەکاتەوە، ئێجگار لایەنگران و هەوادارێکی زۆر هەیە لە دونیادا. فاکولی لە ساڵی 1987 گروپی میوزیکی خۆی دامەزراندووە بە ناوی Djelys . دواتر لە ناوخۆییەوە بەرەو ناوبانگێکی جیهانی هەنگاوی نا. ئەم هونەرمەندە چالاکییە هونەرییەکانی تایبەت کردووە بە دژی چەوساندنەوەی مرۆڤەکان لە کۆمەڵانی ئەفریقیا و کێشە کۆمەڵاتییەکان و دژی گەندەڵی و نادادپەروەری و ستەم دەوەستێتەوە. دوایەمین ئەلبومی خۆی ساڵی 2022 بڵاوکردۆتەوە.
ناوی شیعر؛؛ دابەش بوونی دونیا بە دەستی سیاسیەکان.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی؛ ڕۆژا ناسر
دونیایان دابەشکرد
بەڵام شتێک نەبوو بە بەشی من
گەر تۆ لێم گەڕێی چیچان ئەبێت بە هی من
ئەرمنستانیش ئەبێت بە هی تۆ
گەر ئەفغانستان بدەیت بە من
پاکستان دەدەم بە تۆ
گەر دەست لە هایتی هەڵنەگری
تۆ دەبەم بەرەو بانجی
و شتێکیش نابێت بە بەشی تۆ
کوردستانت بۆ بنیاد دەنێم
گەر تۆ یارمەتیدەری بۆمبارانکردنی ئێراق بیت
دونیایان دابەش کرد
و شتێک نەبوو بە بەشی من
شتێک نەبوو بە بەشی من
گەر ئۆرانیۆمم بۆ دابنێیت
من ئەلەمنیۆمت بۆ دادەنێم
گەر نهێنییەکانت بە من بسپێریت
یارمەتیت ئەدەم تا تاڵیبان بکەیتە دەرەوە
ئەگەر بڕێکی زۆرتر گەنم بە من بدەیت
منیش بۆ جەنگی دواتر یارمەتیت ئەدەم!
گەر ڕێگەم پێ بدەیت ئاڵتونەکانت بۆ ببەمە دەرەوە
یارمەتیت ئەکەم تا ژەنەراڵ ببەیتە دەرەوە
دونیایان دابەش کرد
بەلامەوە سەیر نییە!

