ستار ئەحمەد
شاعیر، کەرکووک
………………

ئاوێزان ـ له‌به‌ر تیشكی خۆره‌تاوی به‌هاره ئاڵه‌كان و له‌سه‌ر گه‌ڵای عومره ژاكاوه‌كان ،ئۆقره‌ی زه‌مه‌نێكی ژانگرتووی له توێی لاسكی چاوه‌ڕوانیدا ده‌كرده بزه‌ی ئه‌و زه‌رده‌په‌ڕه‌ی هێدی ..هێدی تیشكه هه‌نسكی بۆ باڵای خه‌مه قه‌یره‌كان و هیوا زه‌رده‌كانی ژاكانی شیعری نامورادی هه‌ڵده‌ڕشت.ئه‌م له‌تابلۆی لێوی ئاسۆدا ده‌یڕوانییه قه‌ده‌رو شیعری گزنگی به‌باڵای هه‌ڵاتنێكی نوێ‌دا بۆ مه‌ودای ژوانێكی بێهووده ده‌هۆنییه‌وه…….
هه‌موو رۆژێك
له‌سه‌ر مێزی چاوه‌ڕوانی لێوه‌كانت
قاوه‌ی شیعرم بۆ پێكه‌نینێكی ون ده‌گرته‌وه
له‌سه‌ر فه‌رشه نارنجیه‌كانی زه‌مه‌نیش
دڵۆپ..دڵۆپ شیعرم راخست
تا خه‌ونه‌كانی به‌ختم
له‌سه‌ر شانی مرازێك هه‌ڵبنشێت
به‌دوای ئه‌وینێكی پاكیزه‌ییدا،وێڵی سه‌مفۆنیای سووتانێكه هه‌تا خه‌می ئێواره ته‌نهاییه‌كانی بكاته سترانی موحیبه‌ت و ده‌ست له‌گه‌ردنی هه‌وری به‌خته‌وه‌ری نه‌بێته‌وه‌و بارانی سۆزێكی ره‌حمه‌ت به‌سه‌ر خۆی و شه‌یداكانا ببارێنێ و ته‌می رۆژگاره تاڵه‌كان ،گه‌ردی به‌رواره سیاكان بسڕێته‌وه، شاعیر نوقمی ئاوازێكه داوی خێوه‌ته‌كانی نامۆبوون بخاته هه‌ڵپه‌ڕكێ و له‌نێو ئاورنگه ماچ و شه‌رمه نیگادا ،هه‌نسكی ماڵاوایی به‌سه‌ر ته‌رمه‌كانا جێبهێڵن و ده‌ست بنێن به‌ڕووی ناله‌باری رۆژه سه‌خته‌كانه‌وه
به‌ڵێ ئازیز
مه‌نفاكان لێره‌وه‌ڕا
به‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی فنجانی قاوه‌كان به‌ناخمدا كرانه‌وه
ناخت بوو به‌مه‌زرایه‌ك بۆ خه‌زان
وه‌ك شه‌پۆله نوستووه‌كانی ئوقیانووسێك
هێمن هێمن ده‌ڕژانه باخه‌ڵی كه‌ناره‌وه
خاتوو ئاوێزان ده‌زانێت مه‌نفاكان له‌ده‌ڤه‌رێكه‌وه به رێخراون ..لانكی زارۆكه‌كان له كام گۆشه‌ی سووتاوا ..خرانه نێو نێڵه‌ی ئاگره‌وه بولبولی عومری به‌دوای خۆشنوودیدا ده‌گه‌ڕێت و له‌هه‌ناوی عاشقێكا ده‌گیرسێته‌وه،خه‌زانی ته‌مه‌نی وه‌كوو ورژمه شێته‌كانی ئه‌و دورگه‌یه‌ی به‌كپی ده‌ڕژانه باخه‌ڵی كه‌ناره‌وه،ئه‌میش زه‌ویه‌كی تینووه‌و له‌گه‌ردنی حه‌زو ئاره‌زوودا نه‌بێت رۆژووی چه‌ند ساڵه‌ی ناشكێت و بزربووه‌كانی ناگه‌ڕێنه‌وه.
به بێ ده‌نگیه‌وه لێت پرسیم
له‌كه‌یه‌وه(………)ده‌ناسی
ده‌زانی چ پایزێكه
به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگا بدات
خۆی كرد به‌ژووری به‌هارو
كه‌وته هه‌ڵوه‌رینی هێشووی
ئایه‌ته‌كانی عه‌شق و
زه‌فه‌ر بردن به‌روخساری سه‌وزی ئه‌وین
پرسیارێك ده‌بێته گڕو په‌پووله‌ی عه‌شق و په‌روانه‌ی عومری له‌توێی گه‌ڵا ژاكاوه‌كاندا ،ره‌وانه‌ی گۆڕستانی هه‌ڵوه‌رین و به‌هاری خۆزگه‌ی له‌نێو ئێسك و پروسكی نه‌ناسراودا ده‌داته ده‌ستی مه‌زاری جوانڕۆكانه‌وه‌و له‌پرسه‌ی تاسه‌ی نائۆمیدیا ،گۆَرانی بۆ ته‌نیایی و غوربه‌ت ده‌ڵێته‌وه…..
ئیدی ئاگام له‌هیچ نه‌ما
دڵم كه‌وته خۆ خواردنه‌وه‌و
بێ‌ئارامی و بێ ئۆقره‌یی
به‌سه‌ر جه‌سته‌مدا رژان
زمان لاڵ
گه‌رووم نوقمی هه‌وری گریان
نه‌مده‌زانی چۆن پێت بڵێم
ئه‌و له‌په‌نجه‌ره‌ی ئیره‌ییه‌وه
ته‌ماشای من وتۆی ده‌كرد
دیاره له‌ده‌لاقه‌ی زامه‌كانه‌وه سه‌ره‌تاتكێ له‌گه‌ڵ بێهۆشیدا ده‌كاو ژانی نه‌سره‌وتن خه‌رمانی حه‌زه‌كانی ده‌سووتێنێ،سه‌رمه‌ست به‌ده‌ستی تیری رامانه‌وه ،نازانێت چۆن كۆرپه‌ی هه‌نسكی له باوه‌ش بگرێ‌و به‌رامبه‌ر تێبگه‌یه‌نێ كه‌نه‌فه‌سی چاره‌نووسێكی شوم و هه‌ناسه‌ی ره‌قیبانی گومڕابوون ..گه‌رده‌لوولی قه‌یرانێكی نائومێدیان له‌روودا
هه‌ڵكردو شنه‌بای ئاكامیان له دڵۆپه‌ی لێشاوێكی مه‌نگا خنكان.
شاعیر گرێ كوێره‌ی رۆژگار له‌زامه‌كانی ئاڵاوه.نه‌شوێنه‌واری برینه‌كانی سارێژده‌بێت و نه‌عاشقه‌كه‌ی لێی ده‌گات و د‌رك به‌وه ده‌كات كه ئه‌م له گوڵدانی دڵی ئه‌ودا نه‌بێت ..په‌یڤه ره‌نگینه‌كانی به‌رناگرن و له‌ده‌روازه‌ی نیگایدا نه‌بێت رێگاكان نادۆزێته‌وه‌و ده‌مێكه چاوه‌كانی كردووه به‌مانگی تووله رێگایه‌كی له ئاسۆ دابڕاو.
هه‌رچه‌نده هه‌ست به‌به‌زینی خۆی ده‌كات ،به‌ڵام به‌گوڵاوه شیعری ئه‌و روومه‌تی ده‌شوات و خه‌ونی ره‌نگینی به‌دیده‌نی دێته‌دی،وه‌لێ ئه‌فسوس..كه‌س له‌ژانی ناگا.بۆیه “شاعیرمان به‌ر له خوا حافیزی سه‌رنجێك و خۆی و په‌نجه كانی له‌سه‌ر به‌رماڵی بێ سوجده‌ی ئه‌ودا به‌جێده‌هێڵێ ونوێژی یه‌كشه‌ممه‌یه‌كی ئه‌سیر وه‌ك خۆی به‌ته‌نها ده‌كات و له‌مه‌عبه‌دی عاشقێكی ته‌نیادا سووره‌تی (یوسف )ده‌خوێنێته‌وه.
خۆم و ..ئاوڕێك و په‌نجه‌كانم
له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ت به‌جێماین
بووین به‌كێلی قه‌سیده‌ی

