عەلی حەمەڕەشید
شاعير ،سلێمانی
…………………
ئەگەر منیش وەک کــــۆتر
باڵم دەبــوو بۆ فـــــڕین
لەشــــــەقەی باڵم دەدا
بەرە و ئاســمانی بــەرین
…
لە بۆشــــایی ئاســــماندا
لەگـــەڵ باڵندەکــــــاندا
تێر دەھــاتم و دەچـــووم
بە مـاڵی ھــــەورەکـــاندا
…
دەبووم بە ھــاوڕێی باران
ئەو کــــــاتانەی دەباری
لەگەڵ دڵۆپــەکــــــانی
دەمکرد بە گەمـــە و یاری
…
دەمووت ھــــاوڕێ خێراکە
بەڕێ کــەوە زوو بــە زوو
بگـــــەرە باخ و گێڵگە و
زەوی وشــکەڵ و تینــوو

