ستار ئەحمەد
شاعیر، کەرکووک
………………
له پرسیارێكا خنكام
وه‌ڵامێك گه‌ردنی بڕیمه‌وه
ئه‌و دێڕانه‌ی بوونه په‌ت و
به‌تۆدا هه‌ڵیانواسیم
له‌هیچا ناشتمیان
ئێستاش به‌دوای خۆمدا ده‌گه‌ڕێم
هه‌نگاوێك نییه
بمباته رچه‌ڕێی بوونم
پیتێك نامخاته كه‌وانه‌ی خۆمه‌وه
له‌وێدا بێ گیان
له نزیك هێلانه‌ی په‌پوویه‌ك
به‌گژ مێرووی رۆحما ده‌چم
نه له گۆڕا ئۆقره ده‌گرم
نه‌له بۆته‌ی خۆم و
ره‌نگی تۆ ده‌رده‌چم
ئه‌وه‌تا
له‌پاڵ به‌ردێكی تلاوتل
هه‌ر ده‌ڕۆم و ناتگه‌مێ
له‌نێو گڕێكی توولانی
به‌ناخی خۆمدا ده‌چزێم
ئاگر چوار چێوه‌ی مردنمه
لاپه‌ڕه كفنی خاك و خۆڵ
له‌كێلێك بترازێ
ده‌روونم ده‌پێوێ
ئاكارم به‌نیگای ته‌پوتۆز نه‌خش ده‌كا
هه‌ر سه‌رابه‌و
هه‌ڵوه‌سته‌م راده‌مووسێ
پرسیارێك به‌تاسانم
رووه‌و تۆ راده‌وه‌ستێ

