ڕەزا حەمە
شاعیر، ئەڵمانیا
……………..
گهڵا ههر به درهختهوه سهری بهرزه
لهگهڵ وهری
دهبێ به ڕاخهری پێڵاو
ئاو چهند پاکژ و سازگاره
کاتێ مرۆڤ خۆی پێدهشوات
ڕاستهوخۆ دهبێت به چڵکاو
گچکه خیانهتێکی ههستیی
گهورهترین خۆشهویستی
دهگۆڕێ بۆ خۆپهرستی

