فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تۆ وەرە

 

سانی
شاعیر، سلێمانی

………………

حەزمدەکرد هەموو ساتێک
تۆ بخەمە نێو ڕستەوە
هەمیشە لەسەر زارم بیت
بەدەم گۆرانیی و بەستەوه

ئەوەی ڕاستیبێت گیانەکەم
من کەسێ دەستوپێ سپیم
نامپەرژێ بایی سڵاوێک
خەریکی کاروکاسپیم

دەزانم کە دڵت تەنگەو
جارجاریش نیگەرانی لێم
ئێ وەکوو من کاتم نییە
تۆ وەرە لە دەورت گەڕێم.