م. محەمەد مەلا ڕەحمان
شاعیر، ھەولێر
……………
۱ـ
لە ژێر پێی بڕوانامەکان ،
گوێم لە شکانی پەراسووی مەعریفەیە ،
کەچی موعتادی بێ دەنگیم.
۲ـ
سەرم بە ماڵی دارەبەنێک دا گرد،
بە بنیشتی ناو کۆچەلەکەی
دەگووت:
تفت و تاڵ لەبەر تۆ ؛
کەس ئاگای لەبرینی من نییە !
۳ـ
ئەم ئێوارەیە
فرمێسکێکم دیت
دەیگووت
من کچی هەوری ڕۆحم،
لەسەر کۆلمەی غەریبانی
نیشتیمان ،
یان
شیعر دەنووسمەوە
یان
گۆرانی فیراق دەڵێمەوە
٤ـ
پەرتم پەرت ،
هێندە لەت و کەرتم،
پەنام بردۆتە بەر ” عروبە”!
عەقلی ڕژاوم کۆبکاتەوە

