ستار ئەحمەد
شاعیر، کەرکووک
…………………
دارێك ده‌نووك له‌با ده‌دا
بروسكه‌یه‌ك گڵ ده‌خوێنێته‌وه
دره‌خت په‌لكی به‌گه‌ڵا ده‌چنێ
شه‌و تریفه ده‌بێته‌سێبه‌ری
سه‌وزایی چڵ هه‌ڵده‌گرێ
شه‌پۆل كانی ده‌بزوێنێ
هه‌نارێك هه‌ڵده‌په‌ڕێ
چنارێك روومه‌ت ده‌ڕنێ
خه‌مۆكی هه‌ڵدێر ده‌پێوێ
قیژه‌یه‌ك ده‌مخنكێنێ
دوكه‌ڵێك رامده‌پێچێ
چركه‌یه‌ك له‌گزنگا داده‌گیرسێم
دورگه‌یه‌ك له‌سه‌راب ده‌مته‌نێ
هه‌رێمێكم له‌جوودایی
نیشتمانێكم له‌به‌نده‌یی
بزرم به‌ورژمی خنكاندن
تینوێتیم ئاو ده‌مرێنێ
برسێتیم تاریكی قووتده‌دا
ردێنم سه‌ری دره‌خت ده‌تاشێ
له‌ئه‌زموونی بێزمانا
راده‌كه‌م به‌دوای گوڵه‌گه‌نمێكا
سێبه‌ر له‌دار ده‌دزێ
ده‌وه‌ن له‌پاڵ هه‌ڵوه‌سته‌یا ده‌شكێ
سێداره به‌پرچی ده‌دوورێ
ئه‌م گێژاوه ناخم ده‌ته‌نێ
ئه‌م گه‌رداوه ده‌مفڕێنێ
كۆترێكم له‌به‌فر
هێلانه‌م گه‌واڵه‌ی هه‌وره
شاباڵم بارانی چه‌تره
دارێك چڕنووك له‌با ئه‌دا
نه‌باڵه‌فڕه‌ی ئه‌ستێره ده‌گرێته‌وه
نه‌سێوێك له‌زاری حاڵیببوون ده‌گا
رایه‌خه‌كه‌م ته‌مه‌نم ده‌پێوێ
هه‌تاو له‌ناخما راده‌كشێ
ته‌نهایی له‌ناكاوا داگیرم ده‌كا
ئالووده‌بوون بۆشوێنێكی دوورم ده‌با
به‌ته‌مه‌نا هه‌ڵده‌زنێم
له‌بۆته‌ی مردنا ده‌كوژرێم

