فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

فڕین بۆ ئامێزی دایە

عەلی حەمەڕەشید

شاعير، سلێمانی

……………………

بــــۆ ئاســمـانم دەڕوانی

لێوانلێو بــوو لــــە جوانی

بــە ڕۆژ خۆر لە ئاسمان بوو

شــەویش مانگ و ئەسـتێرە

ھــــەواڵیان بــۆ دەنــاردم

بۆچــــی نــایەی بــۆ ئێرە

ســــوار فڕۆکەی ھەور بووم

دڵخۆش بۆ ئەو گەشتە چووم

کــەوتینە ڕێ پێکــــەوە

ھەوری جــوان بە پێکەنین

وتی گوڵەکـــەی ھــاوڕێم

لـــە مـــاڵی کێ دابەزین ؟

جـــــا منیش لە خۆشیانا

لە ناوەندی ئاســــــمانا

بـــۆ ئەمــلاولام دەڕوانـی

زۆر حــەزم لە فــڕین بوو

لــــەو پەڕی خۆشیدا بووم

ھـــەر قاقا و پێکەنین بوو

یەک یەک ئەستێرەی نەخشین

پێشــــــوازی لێ ئەکردین

لـــە ماڵێکیان دابــــەزین

خۆشترین ماڵ بــوو لە لام

کاتێ چـــــاوم کــردەوە

لــە ئامێزی دایکمــــدام

٢١/٥/٢٠١٣