فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ڕەنگەکانی (با) لە سێ وێنەدا

ڕۆژ ھەڵەبجەیی
شاعیر، سلێمانی

…………….

(1)
وێنەی پیاوێکم گرت /
(با) دەستی خستبووە پرچەکانی،
چاوەکانی ئەبڵەق بە تەماشا،
سیمای داپۆشراو بە بەرائەت ،
مناڵی تێیدا باڵەفڕ و
سەراپا هاتووچۆی حەسرەت !

(2)
وێنەی ژنێکم گرت/
(با) لە درزی یەخەی کراسەکەیدا،
چینەی دەکرد و دەنووکی دەدا لە ستیان
شەرم لە ڕوومەتەکانییا هێشووە ترێ،
شەراب تەلیسمێک ، پەیمانە
هەڵخلیسکانە لە لێوەکانییا !

(3)
وێنەی مناڵێکم گرت/
(با) لە جوڵەی جۆلانەکەیدا،
دەبووە جریوەی چۆلەکە و
ڕەنگردنی ئەلفبێی دارستان ،
قفڵی قافییەک ‌، لە دێڕێکی نووستنا ،
کەوتنی بارانە بە دەمدا !

1/8/2025