ڕزگار چاوشین
شاعیر، ھەولێر
………….
گــوڵم وەرە بـــۆ دوایــــن جار
دەرد و مـەینەت دوورکەینەوە
وەرە بــــەڵــێــن بەیەک بدەین
جارێکی تــــــــر ئاشت بینەوە
دڵـــــی مــــن و خۆتت شکاند
هــیــچــی لــــەدڵ ناشارمەوە
چیتر ئــــــــازار بەیەک نادەین
پـــــەڕەی سـپــی هەڵدەینەوە
ئازیز ئێستاش هــەر چاوەڕێم
بــــە جوانی تــــۆ شاد ببمەوە
خـــەمەکانمان فــــــڕێ بدەین
خۆشەویستی نـوێ بکەینەوە
10/8/2025

