فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خەم!

 

ناسک حەمەغەریب
شاعیر، نەمسا

………….

 

بەھەناسە ساردەکانمدا
شۆڕ دەبمەوەو….
دەچمە قوڵای ئەو خەمانەی
بەری ھەناسەدانیان پێگرتوم ،،

یەک بە یەک
دەست دەخەمە بینە قاقایان و
کۆتای یان پێدێنم ،
لەناو باغی ئەم دڵە پڕ لەخۆشەویستی یەمدا
کوا من تۆوی خەمم چاند .

منێک ھەمیشە تۆوی گوڵ دەچێنم و
بەخۆشەویستی ئاویان ئەدەم ،
چۆن ئەم ھەموو دڕکە
سەریان دەرھێنا و چەقین بەڕۆحمدا .