ناسک نەسیری
شاعیر، بەلجیکا
……………..
جار جار چاو لە کاتژمێرەکەی دەستم دەکەم .
شەقام خاڵی لە ژاوە ژاوی ڕۆژ
هەنگاوەکانم توند تر دەبێت
دڵە ڕاوکێم زۆرە
دەترسم تا دەگەمە ئێستگای شەمەندەفەر جێ بمێنم
چەندم پێ خۆشە دەست لە باغەڵم بنێم و جگەرەیەک ڕۆشن بکەم
دەترسم جێ بمێنم
دەی لێیگەڕێ با بگەمە جێ
ئەو کات جگەرەکە دادەگیرسێنم و بە دڵی خۆم نەفەسێکی لێ دەکێشم
زۆر ماندو بوم
کە گەیشتم
نە کات وەستاو
نە شەمەندەفەرێک هات
من مامەوەو جگەرەو نەفەسی توند و کەشێکی تەژی لە سەرماو سۆڵە
ئای ژیان
چەند ئازارت دام

