عیسا خدر
شاعیر، ھەولێر
…………………
ده‌ستی پیریم گرتوه و
به نێو كۆڵانه‌كانی مناڵیما
هه‌نگاو ده‌نێین
هه‌ندێ جار…
ده‌ستم به‌رده‌دات و
پێشم ده‌كه‌وێ..
ئاوڕێك ده‌داته‌وه
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم بۆ ده‌كات
سوێی ده‌بێته‌وه
بۆ ده‌ستی له‌رزۆكم
به هێمنی ده‌گه‌ڕێته‌وه
ده‌ست ده‌خاته‌وه نێو ده‌ستم
به‌ره‌و دواوه رامده‌كێشێ
نایه‌وێت…
له‌بیره‌وه‌ری مناڵی دووركه‌ومه‌وه
ده‌زانێ،
هه‌نگاوه‌كانی دواتر
كاڵبوونه‌وه، گومڕایی، فه‌نابوون، دڵشكانه
چیتر باوه‌ش به‌مناڵیمدا مه‌كه‌ره‌وه
سواو بووم
به‌گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌تی نێوانمان
ئه‌ی یار…!
ده‌ستی لاوێتیم به‌رده
ده‌بێت بیره‌وه‌رییه‌كان تووڕ هه‌ڵده‌م و
خه‌و به سێبه‌ری هیچ هه‌تاوێك نه‌بێنمه‌وه.

