هێرش عەبدولوەهاب حاجی
چیرۆکنووس، ھەولێر
…………………………
هەموویان نوستبوون ، تەنها ئەو بێدار بوو .. ئەو چاوی هەر لەسەر بێشکەی خوشکە ساواکەی بوو .. لەپڕ پیرەژنێك خۆی کرد بە ژوورەوە ، چووە لای بێشکەکە و سەری هەڵدایەوە .. ئەو زۆر دەترسا ؛ بەڵام هەرچۆنێك بێت توانی پێی بڵێ (زۆر ساوایە مەیکوژە) …
پیرەژنەکە هاتە لای وتی (مەترسە من هەر ئەو خوشکەی تۆم ، ئەو دەگاتە ئێستای من ئینجا دەمرێ!!).

