فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بــەختــی خــۆم

پشتیوان میر عەزیز
شاعیر، ھەولێر

………………

لـــــە دنــــیــادا خـــــــــۆشـــیـم نـــــەدی
ئـــەوەی بیـــــنیــــم دەردو خـــەم بــــوو
چیــبــکـەم شـانــس و بــەخــتــم وابــوو
خــــەمــم زۆرو شــــــادیـــم کــــەم بــوو

لــــەم ژیـــنــە نـــەحـــەســـــــامــــــــەوە
بـــــەد بـــەخـــــت و کــــڵــــۆڵ خــۆمــم
شـوێـنــێ نــەبــوو تــیـای دڵـخـــۆش بـم
ئــــــاوارەو کـــــۆڵ بـــــە کــۆڵ خــۆمــم

ژیــــان بــــۆمــــن مـــــەرگــەســات بــوو
تــــەنـهــا جـــارێ‌ نــەمـــووت ئــۆخـــەی
ژیـــــان دەریـــایــــــــەکـــی قــــووڵــــــە
هــــەرچــەنــدم کــرد پێـــم نـەکــرا پــەی

ئــــەوەنــــدەم ئــــازار چــــــەشــــتـــووە
بــــە دەســــت چـــەرخـــی زەمـــانـــەوە
هـــــەزاران شــــــــەو ڕاپــــــــە ڕیـــووم
بــــە دەم قـــــووڵــپــــی گـــــریـــانـــەوە

گوڵستانی شیعر

22 20 / 12 / 22