بەفرین شەرەفکەندی
نووسەر، مەھاباد
……………….
سیاسەتڤانێک بەر لەوەی ماتیکەکان لێوەکانی هەڵلووشن لەپشت تریبوون دەدوێ
لەو کاتەی کە کات نەما بۆ چنینی پڕەنسیپێکی ژنانە
لەوێڕا ژنێتیم پەنچەر بوو…
ئێستا کاتی ئەوەیە هەتا قوومی ئاخر ئاپاڕتاید
هەڵقووڕێنم و چۆڕە لە تۆرەمە ببڕم
لێرەدا گوێی ڕاسیسمەکان کەڕ
سسسسسســــــ
بەینی خۆمان بێ
ماتیکەکان تێر لێو بوون لێوەکان برسی لە تێر…
ئەوڕۆ ئاپاراتێک لازمە
بۆ ئەو ئاپارتییە دەمهەراشەی بێ ڕێسا دەیڕێسا
من زگم بەو ژنەی بۆتە فێمینیسم دەسووتێ
کێ باوەڕ بە تێر بوونی ماتیک دەکا؟
کێ باوەڕ بە برسێتیی لێو دەکا؟
برسیمە
ئیشتیام چۆتە مزرەمەنی
بێ شک چ شک نابم
بێجگە…
لێوی سیاسەتڤان مزر بوو!

