ئارام حەمە
شاعیر، سلێمانی
……………….
بە کۆڵانێکی تاریکدا ڕەت دەبووم
باران بوو
ورژەی باش دەهات
من و چەترێک
بەرەو لای تۆ دەهاتم
ماندو، دڵم پڕ بو لە حەسرەتی
ئەو ڕۆژانەی نیشتیمانم خۆشدەویست
تەنیا یەک پەنجەرە ڕوناک بوو
ئەویش پەنجەرەکەی تۆ بوو
نەمدەزانی لەو دیوو پەنجەرەکەوە
چی دەگوزەرێت
ئایا هێشتاش تۆ بیر لە من دەکەیتەوە؟
یان سەرگوزشتەی و یاداشتی
ساڵانی ڕابردوو دەخوێنیتەوە

