فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

ئارام عەبدوڵڵا
شاعیر، ھەڵەبجە
……………..
گەر پێکەنینەکانی تۆ
لە دەرمانخانە هەبوایە
نەمدەهێشت دایکم  ئەوەندە دوعای لەش ساغیم بۆ بکات
*****
بێ ئاگام لە تێپەڕ بوونی
ڕۆژ و شەو ، هەفتە و مانگ و ساڵ
زەمەن لای من
لە ئەو کاتەوە وەستاوە
کە بۆ یەکەم جار تۆم بینی
****
من بۆ شەڕ نەهاتبوم
کە چی تۆ
لە هەزار لاوە بریندارت کردم
تۆ بۆ شەڕ هاتبوویت
کە چی من
لە هەزار لاوە چاوەڕێت بووم
 بەێوەبەری ڕادیۆی شارەزوور