حەمە سەعید ئیبراھیم
شاعیر، ھەولێر
…………..
من بۆ تۆم و
تۆش بێ منی
من دار دەستی رۆژگارم و
تۆش گیرۆدەی دەستی ئەوی
من دڵێکی پڕ لە عەشق
تۆش عەشقێکی بێ سەمەری
من بۆ تۆ بوومە مەیخانەو
تۆش پێکێکی دەستی ئەوی
من هەستی بێ مروەتی تۆو
تۆش حەزو ئارەزووی ئەوی
چی لەم بێعارەم کەم
کەعاشقی دڵی تۆیە و
تۆش عاشقێ دڵی ئەوی !!!!!!

