فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

ھەڵاڵە سوھرابی
شاعیر
………..
پڕم لە شریخەی تانە
گرمەی گومان
داهێنانەوەی پەنجە
زرمەی پێلاقە
گریانی بێدەنگ
زریکە
سووچ
پڕم لە ئەنگووستەکانت
ئەوانەی کاتێ دەدوێم گوێتیان پێ دەئاخنی!
خۆت بڵێ! چۆن شێتانە خۆشتم بوێ؟
هێندە مین م
لە دایرەی باسکتدا/
ماچم کەی دەتەقێمەوە