شێرزاد هەینی
نووسەر، ھەولێر
……………….
لەپەنجەرەکەوە لێم دیارە نمنم، نەرم بارانێکی جوان دەبارێت، دیارە بارانیش جوانە، بۆنی خۆشە، باڵای بەرزە، ناسکە، نازی زۆرە، لەنجەولاریش دەکات. دڵە پیرەکەشم دەهەژێنێت!
باران دەبارێت، هەموو بەردە زەلامە گەورەکان دەشواتەوە، دەچێتە بنی خاک، رەگە وردە نەرمەکانیش تەڕدەکات! بەڵام نازانم پەپولەکان کە باڵیان تەڕ دەبێت، چ دەکەن؟ جارێکی تر وشک دەبنەوە، دەتوانن دووبارە بفڕنەوە، هەواڵ، بۆنی گوڵەکان بۆ یەکتری بگوازنەوە؟ نازانم پەپولەکان چییان لێدێت، دەچنەوە ماڵ، ناو هێڵانەکانیان، یان شەکەت، تەڕ دەکەون، بەو بارانە جوانە؛ بۆن، رەنگ، بۆ گوڵەکان دەنەخشێنن!
باران لێ ناکاتەوە، چەند جوانیمان بەدیاریی پێشکەش دەکات! ئاوەدانییەکە بەخۆڕایی گەشەدار دەکات، بەڵام! دڵنیام زۆرتر تا ببارێت بوار نادات باڵدارەکان بفڕن!

