فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

حاجی کاروخ ھێرۆیی
شاعیر،
………………….
بۆ تیماری دڵی خەستەم دوێنی چومە لای دکتۆرێ
گووتی کە حاڵت خراپە ، تۆ خوێن لە دڵت ئەچۆڕێ
دڵت هێندە بریندارە ، شوێنێڪی ســـاغی نــەماوە
نـەیزانی ، بە تیری نیگای تۆ، پێڪراوە لە سەد لاوە
چەندجار بەئیڪۆ و هێڵکاری گەڕا، دڵمی پشکنیەوە
بێجگە لەوێنە و ناوی خۆت ، هیچی تری نەبینیەوە
سەری سووڕما، بۆچ وێنەڪەت لەدڵم جیا نابێتەوە
جگە لە تۆ و خودا ، جێگەی ڪەسی تێـدا نابێتەوە
Inline-Bild