عەلی حەمەڕەشید
شاعير، سلێمانی
…………………….
بەیانیان کــە خۆر ھەڵدێ
بەخۆشی دەکـــەومــە ڕێ
لەگــەڵ پرشنگی ئــەودا
دەبمـــە ھـاوڕاز و ھاوڕێ
…
وەکـــو ئەو چالاک دەبم
نەترس و بێباک دەبـــم
بەھەنگاوی خێرا و گـورج
بۆ ئاسۆی ڕوناک دەچـــم
…
بە ھــەوڵی بێوچــــــانم
کار و ئەرکی ســەر شانم
بەباشی تـــــەواو دەکەم
ماندوو بوونیش نـــازانم
…
ئـاوا خۆشی دەنۆشــــــم
چالاکە بیر و ھۆشـــــــم
بەرگی ئاســــودەیی ژین
بـــە بڕواوە دەپۆشـــــم
…

