فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

ھاوکار حەوێز
شاعیر، ھەولێر
………….
دەستم گرتووە
بە ئانشکی شاشەپۆلی
ژیانەوە
تاوناتاوێ
لەکەناری ئاوێنەکەی
خەونەکانم
فڕێ دەدرێم و لەسەرەخۆ
دەمکێشتەوە
شاخی تەمەن زوو بۆ لوتکە
پیلی گرتم
دڵ لە قەراغ ئەشکەوتێکا
گل بۆتەوە
ڕۆژەکانی
زۆر دوور ناچن
هەر لێرە سەردەنێنەوە
دەڵێن مردن ئێستاش وەکو
بێستانێکی دێمەکارە
زۆرترین گیان دەڕنێتەوە.