نازم عەلی
شاعیر، سلێمانی
……………….
رۆزا دەبێ بە هیواوە بژیم …
سوپاس بۆ برای بەڕێزم ..کاک ئامانج مەولوود بۆ ریکۆردی ئەم تێکستە و خوێندنەوەی .
سەفەرت دڕندەیەکە
ئارەزوو دەکەم ..،
راوی بکەم … کەوڵی بکەم .
چ دووکەڵێکە ..!
لەئاگری گەڵای تەمەنمەوە دێتە دەرێ
چ رەشەباێکە ..!
لەدارستانم …سوخمەیەکی شین لەگەڵا دەچنێ
بەسەماێک دەیباتەوە بۆ کیژێک … لەشارێکی تر .
دڵم سیخناخ بووە لەتاسەو ئەوین
گیانم بەرەولای تۆ … هۆگرەو هەڵمەت دەبا
لەدووای هەموو سەفەرێکت
دەچمەوە خەوێکی قووڵەوە
دڵم دەرفەتی دەستدەکەوێ
هەتا دێیتەوە … خودا گیانم رادەگرێ .
دڵ … لەیەک دانە زیادتر نییە
وجودم هەویرێکەو بەدەستی تۆ شێلراوە
باڵای ئازار ..،
لەگەڵ رۆژەکانما هەڵدەچێ
شەو نییە … ماتییەکی سڕ دڵم دانەگرێ
چەمی ئازاری ناخم ..،
خاشاکی گریانم کۆدەکاتەوە .

