ئاریان یوسف
شاعیر، گەرمیان
………………….
ڕۆژ بە دڵتەنگییەوە چەترەکەی هەڵکرد-
دایە دەستی برسێتی کە شەوەکانی دەژمارد،
لەبەردەم ئاوێنەی ئومەمی موتەفەریقەدا،
لە “مزگەوەتی ئەقسا” چاویلکەکەی-
“دەرویش”چاوی پاک دەکردەوە،
حکایەتی بەڕووی بۆ زەیتون-
دەگێڕایەوە و بەڕوو ئەمەی دەوت:
ئەی جەنگ دیسانەوە مەکەوە ڕێ…
باڵندەیەک باڵەکانی کردووەتەوە،
ت تۆ مەیخە خو
ێـ ار
ڕ ەو
ف ە.
دخازێت ب
وێنەگرێک لە عەدەسەی کامێراکەیدا،
چاوی پێکەنینێکی تاساوی بەدیل گرتووە-
گەرەکیەتی بیچرکێنێت،
پێشکەشکارێک هێشتا دەماغی گەرمی لەنێو-
هەواڵی جەنگدا سارد نەبووەتەوە،
زمانی تەتەڵە دەکات!
شەهیدێک خوێنی قوڵپ دەدا و دە
گە
ڕێـ
تە
وە.
بازرگانێکیش دڵۆپ دڵۆپ خەنده-
لە جانتەکەیەوە وا د ە ڕ ژ ێـ ت.
جەنگ جەستەی لاوازی تەمەن بزر مەکە…
چرکە تۆش ▶ بوەستە
منداڵییم ئەیەوێت گەورە ببێت،
م،
ێن
فڕ
ڵب
با تۆزێک روحی کۆلارەکەم هە
ئەی ڕابردوو وەرە تەندووری هەناومەوە..
بزە تۆش با قرچانی دڵت تیمارکەم،
ڕێگا نەکەی پێکانم ون بکەیت،
من کوڕی شەوم و
پرچی ئەستێرەکانم دا
هێـ
نا
وە،
ئەی مانگ خۆتم لێ حەشار مەدە،
نەوەک پێ بنێم بەسەر مەرگێکی تردا!
چون جەنگ پێ بەهێزەکانی-
نیشتیمان پەک دەخات،
پێڵاوە نەخۆشەکانی سەرپشک-
دەکات بە دڕان،
جەستەی شەقامەکانی ئیکماڵ-
دەکات بەزبڵدان…
خۆ وتم ئەی جەنگ-
دیسانەوە مەکەوە ڕێ…
با منداڵێک گولله نەیخەوێنێت،
لە گیرفانی پانتۆڵە سەوزەکەیدا-
یاریەک دڵی نەبێت بە ئاو،
چاوی فیراق تا قامی قیامەت هەنسک بدا،
بە دڵێکی شکاوەوە سکڵا بکات لای خوا!
زەیتوونیش بەدەنگێکی-
نووساوەوە ئەمەی دەوت:
وا دیسان بۆنی نەفرەت-
بە بایەکی وێڵدا دێت،
باڵەکانی تۆفانی مەرگێکی گەڕۆک-
هاتووەتە دیوەخانی ماڵەکەم و
بێ ئۆقرەیە و ئەیەوێت بمبات،
وا دیسان ڕق لە مرۆڤ بوون-
لە کەسەی سەرم پرژاوە و
ڕووی دۆستەکانم بۆ ناکرێتەوە و
هەر ڕۆژێک بە سەرێکم یاریدەکەن،
لەیاریگای جەستەمدا و
نامۆیم کەم تەحەمولە،
خەریکە دیق ئەکا!
لێت ئەپاڕێمەوە ئەی خوڵ،
گەدەم وشک مەکەرەوە،
وا پەیکەری ژیانت بۆ چێ دەکەم،
ئەی ئاو نەخۆشم مەخە،
نیشتەجێی نیشتیمانێکم نەخۆشخانە!
ئەی خودا چیتر نامەوێت مرۆڤ بم،
دانیپێدادەنێم لەبەردەم-
گا شاخێک نائومێدی،
دەریایەک لە ئازار و
بە درێژای زەوی پەشیمانی،
بە فراوانی ئاسمان شەرمەزاری،
خودایە بمکە بە پارچەیەک نان،
بە پەرداخێک ئاو،
بە بووتێڵک شیر،
ئەی خودایە بمکە….
بە داشەقێک،
بەتانیەک،
تا برینی خەندەیەک بپێچمەوە!
کە بەڕوو و زەیتوون بوونبە “بەڕزەیت”
هەردووکمان خەوێنک ئەیانیسرەواندین،
خەونی ئازادیەکی باڵا بەرز-
بەقەد باڵای قەندیل و حەرەم،
گیرفانی کراسێک پڕبێت لە نامەی ئاشتی،
لەگەڵ نانێک دەهۆڵی گەدە پڕ بکات-
لە وێردەکانی نیشتیمان،
تا هەر جارەو بەشێکمانی پێ پۆشتەبکەن،
پشتی ئاواتێکی کووڕمانی پێ تیمارکەن!

