ڕێحانە
شاعیر ، سویسرا
……………..
چەندە جوانـە
خوڕەو هــاژەی
ئـەو بــــارانــە
ئێجگار بەتــاو
دێتەخوارێ
بەسەر پێدەشت
گژو گیاو گوڵ
درەختە
بـاڵا سەوزەکان
دادەبــارێ
باڵندەکـان
هەڵدەفڕن و
تەڕو تەزیو
لەهێلانەی
سەرلقی
درەختــە
باڵا شەنگەکاندا
هــەڵخــزیوو
چەندە جوانــە
سێمفۆنیای
تنـۆکی بــاران
ئاوازێکـە و
دڵ وناخمــی
خستـەهەژان
گەڕامـەوە
بۆ نیشتیمــان
بـۆنی بـارانی
خــاک و
نێڕگزو گوڵــــە
وەنـەوشە
ئای خودایە
بۆنی نیشتیمان
چەند خــۆشـــە
دڵم بـــۆی زۆر
بــەپـەرۆشە
دارستانی سەوزو
جــوانــی
تاڤگەی لوتکە و
چـۆم و کانی
جریوە و ئاوازی
مــەلانی
قاسپەی کەوی
چیاکـانی
بۆنی خۆشی
گــژ و گیـاو
سۆزی شمشاڵی
شــوانــی
بەفر و بارانــی
کوێستـانـی
هاوین و تیشکی
هـەتــاوی
بەهاری پڕگوڵی
جــوانـی
سەمای گەڵاڕێزانی
ڕەنگاو ڕەنگــی
دەم شنەی بــــا
ڕۆحت لەگەڵ
خــۆیـدا دەبـــا
کوردوستانم
تابلۆیەکی
زۆر ڕەنگاڵەیە و
قـەشەنگـــه
بووکێکی نازدارو
شەنگــە !!

