سەروەر غەمبار
شاعیر، سلێمانی
………………
ئەتۆ بگرە جــارێ ڕێــــگە و ڕجامان
بەس بشــکێنە دڵی ناســکمان ئامان
لەتۆ ئەمـــرو لەمــــن دڵی پڕجوانی
هەرچیت بوێ ئەتۆ لەمـاڵ وسامان
گشت خەراشە دڵی پڕ لە زووخاوم
قەت نایگری کەمێک لەغەمدا تامان
بەفیرعەونی بردووی ئەم حوسنەئەمما
گوبگرە وەک ئەهــلی موسا لە ڕامان
چەشنی هیلال جارو بار دەربکەوە
با، بەزایە نەڕوا ئەهدو وەفامــــان
فرسەتە بۆ دڵی پڕلە ئەوینم
ئاسانی کە دولبەر جارێ تکامان
هەرچی کەڕۆی ڕابردوومان ئەزیزم
چ ناخۆشی و چ خۆشی و چ سەفامان
لەم غوربەتی جـــوودایە کە مـــاوین
با خۆش نەبن ناحەزان و نەفامــان
میثلی گەدا غەمبار کەدێتە قاپیت
خێری عیشقت بکە شازادەی شامان

