جەزا سەنگاوی
شاعیر، سلێمانی
……………….
بۆوابێ دەنگی ئەزیزم
بێ دەنگی لەتۆ جوان نیە
كەبێ دەنگی هەناسەكەم
شادی لای من میوان نیە
ئەتەوێ تاکەی ئاوابی
تۆلەدوورومنیش لەدوور
بەقسەی کەس تێ مەکەوە
نەبالەخۆت ببی غروور
ئەوەی پیاهاڵدانت ئەکا
بۆچەن ساتێک لەگەڵتایە
زۆرمان بینی ناخی گوورگە
بەڵام لەپێستی مەڕدایە
بگەڕێوە وەکووجاران
لەئامێزما ئارام بنوو
ماوەیەكەبەبێ نازی
لەسەر باڵم بدە پشوو
باش ئەزانم ئێستاكەتۆ
لەناخەوە بەکووڵ ئەگری
بەئاواتی لەژووانا
جارێکی تردەستم بگری
من بێوەفاو خۆپەرست نیم
تائێستاش لەدڵما جوانی
ئەم بێ دەنگیە بشکێنە
دەنا دوایی پەشیمانی

