فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پارچەیەک زیاتر لەخۆم

سامان گەردی
شاعیر ، ھەولێر
………………
پارچەیەک لە خۆم
من دەڕۆم و
 لە وەرزەکان دوور دەکەومەوە
لەنێو پەلکی گیا
دنیا ماندووە وەرزەکانیش پیربوون
من دەڕۆم و
لە مانگەکانیش دوور دەکەومەوە
لەنێو چاوەکانی- با
دنیا ماندووە ڕۆژەکانیش دووبارەن
پارچەیەک زیاتر لەخۆم دروست دەکەم
هەر چەند ئەم گۆڕانە قوڕس بێت
هێشتا دەتوانین ببین بە زیاتر، لە ساڵەکان و
مانگەکان و
ڕۆژەکانی ئێرە.
من هەموو شەوێ
خەون بەشەوێکی ترەوە دەبینم
هەموو ڕۆژێکیش
بۆ  سبەینەیەکی تر دەڕوانم
گرینگ نییە
ئەوانەی ماونەتەوە، ڕۆژێک دێت لەم وەرزەم تێبگەن.