ڕۆژ ھەڵەبجەیی
شاعیر، سلێمانی
……………
(1)
دار هه‌ر شه‌ڕێك بكا،
دواجار به شه‌رمێكی شینه‌وه،
ده‌چێته‌وه سه‌ر ڕێگاكانی دارستان
گیا هه‌ر شه‌ڕێك داگیرسێنێ،
دواجار به گلله‌یه‌كی كه‌سكه‌وه،
هه‌ر ده‌چێته‌وه سه‌ر شه‌پۆلی سه‌وزایی
ئاسمان هه‌ر شه‌ڕێك شیته‌ڵكا،
دواجار به پێكه‌نینی بارانه‌وه،
ده‌ست ده‌خاته ناو ده‌ستی گفتوگۆ
منیش هه‌ر شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ تۆدا پیاده‌كه‌م،
ده‌چمه‌وه سه‌ر شان و ملی ئاشته‌وایی و
لق و پۆپی هه‌مه‌ڕه‌نگی خۆشه‌ویستی!
(2)
كه ئێواره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه،
خۆرئاوابوون دڵۆپ ،دڵۆپ ده‌ڕژێ ،
كه شه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ،
ماڵه‌كه‌ی خۆی ، تاریكی پشتی قه‌موورو
گۆچانیش له ده‌ستی
مانگ و ئه‌ستێره‌دا دڵه‌ڕاوكێ !
(3)
له‌ژێر قاچی هه‌ر كورسییه‌كدا،
داره‌مه‌یتێكی قاوه‌یی ،
له‌پشت سه‌ری هه‌ركورسییه‌كدا،
سێداره‌یه‌كی شین
له ده‌ست وپه‌نجه‌ی هه‌ركورسییه‌كدا،
قه‌فه‌سێكی هه‌مه ڕه‌نگ
داره‌مه‌یتی قاوه‌یی و سێداره‌ی شین و
قه‌فه‌سی هه‌مه ڕه‌نگ
ئه‌مه په‌یكه‌ری هه‌موو كورسییه‌كانه،
له ئه‌ندێشه‌ی شه‌وی تارا
ئه‌وه‌شی ته‌مه‌نی بۆ درێژكرد،
پایپی دیكتاتۆر بوو ،
له زه‌مه‌نی زوڵمه‌تا !
(4)
له‌ناو دڵی هه‌ورا،
په‌لكه گیا هه‌ڵده‌قولێ،
ئه‌مه چیرۆكی عیشقی پێده‌شته‌كانه ،
له‌ناو دڵی ئینجانه‌دا،
گوڵ له پێكه‌نینا ده‌فڕێ،
ئه‌مه چیرۆكی دڵداری هه‌موو باخه‌كانه…
له‌ناو دڵی كێڵگه‌دا ،
گریانی نان هه‌ڵده‌قولێ،
ئه‌مه چیرۆكی ئه‌ڤینی گه‌نمه چاومه‌سته‌كانه ،
له‌ناودڵی منیشا هه‌وری عیشقێك،
له هه‌ڵقوڵینا شه‌قژنییه‌تی،
ده‌بێته باخ وكێڵگه و ئینجانه !
(5)
له شه‌ودا كه ده‌نووم،
پێخه‌فه‌كه‌م شه‌وباشێك ده‌كا
ناڵینێك له قاپه‌كانه‌وه بۆ شتن،
مه‌ست له‌چاوه‌ڕوانییا
ده‌رگا ئێشك ده‌گرێ و كلیلی
ناوده‌رگاكه‌ش باوێشك ئه‌دا
ئه‌و كاته‌ی شه‌و ،
تاریكییه‌كانی خۆی قه‌د ده‌كا ،
تۆفانی ئه‌ستێره له‌سه‌ر ،
پێخه‌فه‌كه‌م ده‌نیشێته‌وه
پێڵاوه په‌سته‌كانیشم ،
به‌ستنه‌وه‌ی ڕێگا هه‌ڵده‌چنێ و
ئازادییه‌كی چاوشینیش ،
هه‌ناسه هه‌ڵده‌كێشێ،
كه‌چی بیرم چووه له‌و شه‌وه شه‌نگه‌دا،
به ته‌نهایی نووستووم !
(6)
هه‌موو نه‌خۆشین به ژیان،
عیشق پێ ناكه‌ین له دنیا..
به به‌له‌مێكی شكاوه‌وه
سه‌وڵ لێده‌ده‌ین،
گلله‌یی ده‌كه‌ین له ده‌ریا
چوون گوڵاڵه سوره،
نوقمی ده‌شته‌كانه كه‌ی ڕه‌وایه،
له گیرفانیا شوناسی ئینجانه !
(7)
هه‌ندێ جار بێده‌نگی،
ده‌نگێك له‌ناویا مه‌وجدانییه‌تی،
بۆ داگیرسان ، هه‌یه‌جان ده‌پاڕێته‌وه
هه‌ندێ جاریش بێده‌نگی ئاوێكه،
پێڵاوه‌كانی وونده‌كا و
كوژانه‌وه خل ده‌بێته‌وه،
بۆ ڕووبارێكی سه‌ره‌ڕۆ!
(8)
ئه‌گه‌ر قاچم بشكێ چی ؟
چه‌ند ڕۆژێك به پێڵاوه‌كانم ،
ده‌ڵێم :لێمببورن به بێده‌نگی خۆتان بسڕن،
ونبوون ده‌كه‌وێت به‌ده‌مدا،
هه‌ر ده‌گه‌مه‌وه به ئه‌وسه‌ری رێگا
ئه‌گه‌ر ده‌ستم بشكێ چی؟
چه‌ند ڕۆژێك به كه‌لوپه‌لی ژووره‌كه‌م،
ده‌ڵێم:لێمببورن به چاوه‌ڕوانی چاوتان بڕێژن ،
خه‌م مه‌خۆن هه‌ر ته‌پ و تۆز ڕاوده‌نێم
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاسمانی دڵم بشكێ چی؟
له هیچ شتێك نابورم،چونكه
تا مردن تا ئه‌ودیوی زه‌مه‌ن ،
برین بارین !
(9)
گۆرانییه‌ك پێكێ له حوزن هه‌ڵئه‌دا،
ئه‌مه ڕه‌چڵه‌كی عیشقی منه ،
له هه‌موو بوونما
گۆمێكی مه‌نگ خه‌ریكی چنینی خه‌وه،
ئه‌مه ڕه‌چڵه‌كێكه هه‌ر تۆی ،
كه هه‌میشه قفڵ،
له په‌نجه‌كانی نووستن ئه‌ده‌ی !
(10)
ئاگاداری ئه‌وه‌به ئیتر بلۆكم نه‌كه‌ی،
ناوی من ده‌سته‌كانت بلۆك ده‌كا،
ئه‌مه ده‌ستێك ووتی:میهره‌بانی لێ ده‌چۆڕا !
(11)
چه‌ند جۆگه‌یه‌ك ده‌بنه پێڵاو ،
بۆ ڕووبار
چه‌ند كزه‌بایه‌ك بۆ ،
شه‌پقه‌ی گه‌رده‌لوول
چه‌ند مۆمێكیش بۆ،
چه‌پكێك ڕووناكی
كۆكردنه‌وه‌ی دوورییه‌كانی ،
من وتۆش خه‌تی خۆشه‌ویستی !
(12)
كه باسی ڕووبار ده‌كه‌م
كه‌نار و شه‌پۆل،
مه‌ودایه‌كیان هه‌یه
بۆ خه‌می خۆشه‌ویستی !
كه باسی دره‌خت ده‌كه‌م
رێگا و ڕێبوار،
ته‌كبیرێكیان هه‌یه
بۆ خه‌تی خۆشه‌ویستی !
كه باسی ئاسمان ده‌كه‌م
باران و باڵ
پلانێكیان هه‌یه
بۆ خولی خۆشه‌ویستی !
كه باسی تۆش ده‌كه‌م،
كه‌نار ،ڕێگا،ڕووبار
خۆشه‌ویستییان بیر ده‌چێ،
به منیش ده‌ڵێن : تۆ باسی چ ونبوونێك ده‌كه‌ی ؟
به‌سییه‌تی گه‌مژه‌یی!
(13)
كۆتر ترسێكی له‌گه‌ڵ دارلاسیكا هه‌یه،
مه‌رگ دراوسێی بێ
ناوی لێناوه گره‌وی گه‌مژه‌كان
بۆق له به‌هاردا ترسێكی له‌گه‌ڵ،
به‌ردا هه‌یه
مه‌رگ چاوه‌ڕێی بێ
ناوی لێناوه قریوه‌ی كاڵفامی
شه‌قام ترسێكی له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ردا هه‌یه،
مه‌رگ واژۆی بكا،
ناوی لێناوه كه‌وتنی دیكتاتۆر
منیش ترسێكم له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌یه،
كه شیعری ڕۆمانسی بۆ خه‌ڵك ده‌نووسی ،
ڕه‌نگی عاتیفه‌م چرچ ده‌بێ،
چ ناوێكی لێبنێم،
ده‌مامكی ئاكته‌ری !
(14)
له‌سه‌رقه‌دی قفڵه‌كان،
قه‌تره قه‌تره بێده‌نگی
له‌سه‌ر په‌رده‌ی ژووره‌كه‌م ،
ژاوه‌ژاو بایه‌كی چه‌نه‌باز
له‌سه‌ر تابلۆی سه‌ر دیواره‌كه،
خه‌م خه‌م خه‌یالێكی سوریالی
له‌سه‌ر سنگی سیسه‌مه‌كه‌م ،
دوور دوور پرخه‌ی سپێده
له باوێشكی شه‌وا تك تك تاریكی
له نوری چاوه‌كانی منیشا ،
تنۆك تنۆك باڵای تۆ
ئه‌ی دوورترین په‌نجه‌ره !

