فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

منداڵی سەردەم

عەلی حەمەڕەشید

شاعير، سلێمانی

…………………………..

منی منداڵی ســـەردەم

دڵخــۆش و لێو بە خەندەم

ھــــەر چەندە بچکۆلانەم

خاوەن چالاکی و بەھرەم

دڵ پڕ ئاوات وخـــــۆزگەم

مــــنی منداڵی سەردەم

یەکێک لە ھیواکــــــــانم

لە بەرنامەی ژیانــــــــم

فێر بوونی زانســـــتی نوێ

زۆر بە پێویســــــت دەزانم

بۆیە ھـــــــەوڵی بۆ دەدەم

مـــنی منداڵی ســـــەردەم

فێر بــــــــــوونی زمانی تر

خـــــــــــولیای منی منداڵە

بۆیە خـــــــــــولی زمـــانم

ھەمیشـــــــــــە لە خەیــاڵە

تا فێر بـــبم تێی بگــــــەم

منی مـــنداڵی ســـــــەردەم

فێر بـــوونی کــۆمپیوتـــــــەر

دڵخۆشم دەکات یەکســــــــەر

بەرنامەی ۆرد و ئەکـــــــــزڵ

نوســــینی سـەر مــــــــۆنیتەر

بۆیە کــــاری بۆ دەکــــــــەم

منی منداڵی ســــــــــــەردەم