فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پەخشانى شين

 

ھاشم ئەحمەد سەڕاج

شاعیر، ھەولێر

……………

دوێنێ شەو
بەماجیکێکی
سەوز
لەسەر
گازەرای پشتی
لیای
پێست برۆنزیم
نووسی
پەخشان
پارچە خشڵێکی
شینی
مۆسیقای زمانییە
پڕاوپڕ
لە
ئاماژەی
زەردی
سیمیۆلۆجی
و
نەخشی
تایبەتمەندی
ئێستاتیکی
لیا
لە
پەردەکوللە
ئاڵەکەیدا
تا
بەربەیان
خەوێکی خۆش
بردییەوە