فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هه‌ولێر

دانا کوردستانی
شاعیر، ھەولێر

…………….

 

تۆ ئلهامێکی مه‌زنتر له‌ شیعر
تۆ شاجوانێکی سه‌رسام ترله‌ سیحر
تۆ گه‌شترین خوێنی پێنووسی
گه‌ر دڵم ناسکترین وشه‌کانی
فه‌رهه‌نگت بۆ بنووسی
له‌ ئاست ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ی تۆ
شه‌رمه‌زارده‌بێ ده‌ست نووسی
جوانترین وشه‌ بۆ وه‌سفی جوانیت
تاکو ئه‌مڕۆش نه‌نوسراوه‌
هه‌رشه‌ش پیتی ناوی جوانت
له‌سه‌ر دڵمان هه‌ڵواسراوه