بەکر قەندیلی
شاعیر
…………..
دڵنیابە کچێ..
لە “فەرهاد”یش شەیدا ترم
تۆش لە “شیرین” شیرینتری بۆم
لە خۆت زیاتر خۆشم دەوێی،
لە خۆم زیاتر عاشقی تۆم
بۆ هەمیشە لە خەیاڵمای
پڕم لە تۆ خاڵیم لە خۆم
بیرت نەچێ..
لە “وەلی”ش دێوانە تر منم
تۆش بێ مروەت تری لە “شەم”
دڵنیا بە ڕۆژێ دەمکوژێ،
ئازاری دووری و ناڵە و خەم
دەزانم خۆ قەت پێت ناگەم
کەچی ناشتوانم وێڵت کەم

