قاسم تاباک
شاعیر، مەھاباد
………………
باران بە سەرم دا ببارێ
دەبمە چۆم، بەردیش
ئاو دەیبا
کورسیە قەدیمییەکەی دایکم
بیری بن سێبەری
درختەکەی شاخ دەکاتەوە
ئێوارەیەک بە کۆڵمەوە
سەرت شانە بکە، شانەکانم دێشن
برۆنەوە
چاوەڕێی گەڕانەوەی ئاسکەکانی جەمسەری باکورم
لەعنەت ئەشکەوت و لە دایک بوون
دەستم کە نەما، بە درەختەوە پەیوەندی بکەن، کە شین بۆوە
سێوان
دەگرێ
بارانێک بە خوور لە پەنجەرەوە هاتە دەر
کۆڵان خوێن بردی
لە مێشکم دا، شاخ بیر لە تۆ دەکاتەوە
ئەو پەنجەرە کراوەی کێشابوومەوە
گەورە بووە، خۆی داخست
ئێستا من درەختم و
لقەکان تەنافیان گرتووە
سەندووقەکانی پۆست پڕن لەو نامانەی بریارە بڕۆنەوە
کەشتییە کاغەزییەکەتم بدەیە
سەفەرێکی بێ گەڕانەوەم لە پێشە
بەدرێک سەری لە سەر ڕانم داناوە
کچێک
ئاو
بردی

