فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پشـــــــــوو

عەلی حەمەڕەشید/

شاعير،سلێمانی

…………………….

نمرەمــان وەرگــــــرتووە

بۆیە ئــــاوا ئاســـــودەین

ئیتر کـــاتی پشــــــــووە

ڕوخـۆش و لێو بە خەندەین

ھەرکەسێک بۆ خولیای خۆی

دەکــــەوێتە ھـــــــەوڵــــدان

خۆی ئامــــادە دەکـــــات بۆی

تا سەر کـــــەوێت لــــە ژیان

منیش ھـــەروەکـــو ھەموو

لـــــە ئێســـــتاوە ئامــــادەم

بە پێی بەرنامـــــەی پشـوو

حەز لە خوێندنەوە دەکـــەم

خـــۆراکی مێشــــک و دڵە

ئاســــۆی بیر ڕۆشن دەکات

بۆنی خۆش وەکــــو گـــوڵە

بــــــۆ ڕێی زانیاریم دەبـات

بۆ شتی بە ســــــود و نوێ

خوێندن دەکـــەم بە ھاوڕێ

بێ دەنگ لە گـــەڵما دەدوێ

پێویستە خـــــۆشـم بــوێ

٢٢/٥/٢٠٢